سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی هەڵەبجە بە هاوکاری (ئەمجەد بورهان حسێن) خوێندکاری ئەندازیاری شارستانی خولێکی بیرکاری بۆ بابەتی (Matrix) دەکاتەوە

زانکۆی هەڵەبجە
12-02-2024
Maxresdefault

سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی هەڵەبجە بە هاوکاری (ئەمجەد بورهان حسێن) خوێندکاری ئەندازیاری شارستانی خولێکی بیرکاری بۆ بابەتی (Matrix) دەکاتەوە…

ئەمجەد بورهان حسێن خوێندکاری قۆناغی چوارەمە لە بەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی هەڵەبجە.

بابەتی (Matrix) یەکێکە لە هەرە بابەتە گرنگ و بنچینەییەکان بۆ خوێندکارانی بەشە ئەندازیارییەکان و کۆمپیوتەر و فیزیا. لە کۆرسەکەدا (ئەمجەد بورهان حسێن) مەلزەمەی تایبەت بەخۆی ئامادەکردووە و پێشکەشی بەشداربووانی دەکات و وەکو مەنهەج بەکاریدەهێنێت بۆ شەرح کردنی بابەتەکان، وە بەتەواوەتی خوێندکاران ئاشنا دەکات بە کۆمەڵە ڕێگایەکی جیاواز بۆ حەلکردنی پرسیار.

کۆرسەکە ماوەی 4 هەفتە دەخایەنێت، هەفتەی 1 وانە دەخوێنرێت و وە وانەی 1 کاتژمێر.

لینکی پڕکردنەوەی فۆڕم بۆ بەشداری کردن لە کۆرسەکەدا:
https://forms.gle/w7i37tcCTdYvzxEL7

chevron-down