سەنتەری گەشەپێدان بۆکار(CDC)ی زانکۆی هەڵەبجە بەهاوکاری (بەهات محمد) خوێندکار لە بەشی ئەندازیاری شارستانی قۆناغی چوارەمی زانکۆمان و دەرچووی کۆلێجی یونایتد ساینس لە هەڵەبجەی شەهید ئەم خولەدەکرێتەوە.
ناوبراو ئەزموونی زیاد لە سێ ساڵ وانە وتنەوەی لە زمانی تورکی بە شێوازی ڕاستەوخۆو ئۆنلاین هەیەو خاوەنی چەندین بڕوانامەی باڵایە.
ئەم خولە ماوەی پێنج هەفتە دەخایەنێت و، هەفتەی یەک وانەو وانەی ٣ کاتژمێر دەخایەنێت، لە کۆرسەکەدا کتێبی (lale Türkçe) وەک پڕۆگرام بەکاردەهێنرێت کە پێکهاتووە لە سێ بەرگ و تیشک دەخرێتە سەر لایەنی قسەکردن و گوێگرتن.
بۆ خۆتۆمارکردن کلیک لێرە بکەن.