ئاگاداری بۆ فرۆشتنی کەل و پەلی لەکارکەوتوو لە ڕێگەی زیادکردنی ئاشکراوە

زانکۆی هەڵەبجە
07-01-2024

سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە پاڵپشت بە یاسای فرۆشتن و بە کرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت ژمارە ( ١ ) ساڵی (٢٠٢١) هەڵدەستێت بە فرۆشتنی کەل و پەلی لەکارکەوتوو ( ماڵی گوازراوە ) لە ڕێگەی زیادکردنی ئاشکراوە کە بریتییە لە بڕی(٥٧)جۆرو کەل و پەلی لە کارکەوتووی هەمەبابەت،هەرکەسێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە پێویستە مەرج و ڕێنماییەکان:-
١- بەشداربوو بڕی(٢٠٪)ی نرخی خەمڵێنراو وەک بارمتەی یاسایی لێوەربگیرێت لە ڕۆژی زیادکردنەکەدا.
٢- ئەوبەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت پابەندە بە پێدانی کرێی خزمەتگوزاری بە ڕێژەی(٢٪) بڕی ئەو نرخی فرۆشتنەی زیادکردنەکەی تێدا دەوەستێتەوە.
٣- لیستی زیادکردنەکە کراوە دەبێت بۆماوەی (١٠)ڕۆژ کە لە ڕۆژی دوای بڵاوکردنەوەی ئەم بانگەوازە لە ڕۆژنامە دەستپێدەکات و زیادکردنەکە ئەنجام دەدرێت لە ڕۆژی یەکەمی دوای تەواوبوونی ئەو (١٠) ڕۆژە کاتژمێر (١١)ی پێشنیوەڕۆ لە پارێزگای هەڵەبجە کۆلێجی(پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان).
٤- بەشداربوو پێویستە(کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی + ڕەگەزنامەی عێراقی)لەگەڵ خۆی بهێنێت.
٥- گەر ڕۆژی زیادکردنەکە کەوتە ڕۆژی پشووی فەرمی،ئەوا زیادکردنەکە دەکەوێتە یەکەم ڕۆژی دەوامی فەرمی دوای پشووەکە.
٦- ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت پابەندە بە بردنەوەی کەل و پەلە لەکارکەوتووەکان لە زانکۆی هەڵەبجە لەماوەی(١٥)ڕۆژدا لە ڕۆژی هەواڵەکردنی یەکجاری،زانکۆی هەڵەبجە بەرپرسیاریەتی زیان لێکەوتنی کەلوپەلەکان ناگرێتە ئەستۆ لە پاش تێپەڕبوونی ئەو ماوەیە.
تێبینێ/ ئەم ئاگاداریە لە ڕۆژنامەی خەبات بە ژمارە( ٦٦٥٦ ) پێنجشەممە ٤ی کانوونی دووەم ٢٠٢٤دا بڵاوکراوەتەوە.

chevron-down