سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە هەڵدەستێت بە بە بەکرێدانی کافتریای کۆلێجى( پەروەردەى بنەڕەت و زانستەمرۆڤایىتیەکان)
لە ڕێگەی زیادکردنی ئاشكراوه كه ڕووبهرهكهى بريتيه له (837 م2) وه دهكهوێته كهمپى سهرهكى زانكۆ له بنارى گوندى عهبابهيلى ، لیستی زیادکردنەکە لە ڕۆژی دوای بڵاوکردنەوەی بانگەوازەکە لە ڕۆژنامەی فەرمی بۆ ماوەی ( 15 ) ڕۆژ کراوە دەبێت ,بۆ ئەم مەبەستە دووبارە ئاگاداری ئەو کۆمپانیاو کەسانە دەکەین کە ئارەزوی بەشداریکردنیان هەیە لە ڕۆژی یەکەمی دوای تەواوبونی (15) ڕۆژەكه کاتژمێر (١١) ی پێش نیوەڕۆ ئامەدەبن لە سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە بە مەبەستی بەشداریکردن لە زیادکردنەکەدا.
مەرجەکان.
١/ بەشدار بوو لە ڕۆژى زیادکردنەکەدا بارمەتەیەکى سەرەتایى لێوەردەگیرێت بە بڕێک کە لانى کەمەکەى بریتیە (٢٠%) نرخی خەمڵێنراوی كرێى ساڵانهى كافترياكه.
٢/ کرێی خزمەتگوزاری بە ڕێژەی (٢% )لە سەدا دووى کرێى ساڵانەی كافترياكه لەو بەشداربووە وەردەگیرێت کە زیادکردنەکەی بۆدەردەچێت ٠
٣/ بەشداربوو ئەگەر کۆمپانیابوو دەبێت دۆکۆمێنتەکانى پەیوەست بە کۆمپانیاکەی وەک بڕوانامەى دامەزراندن و ناسنامەى تایبەت بە کۆمیانیا و ئەستۆپاکى باجى دەرامەتى کۆمپانیاکان بە بەروارى تازە و بریکارنامەى تایبەت بەو کەسەى بەشدارى دەکات و سەرجەم بەڵگە پێویستیەکانى دیکەى پێبێت کە لیژنەى تایبەت بە زیادکردنەکە داواى دەکەن .
تێبينى/
١/ ئەم ئاگاداریە لە بەروارى (11/12/2023) لە ڕۆژنامەى فەرمى بڵاوکراوەتەوە بەهۆى پشوەکانى سەرى ساڵەوە زیادکردنەکە دەکەوێتە یەکەم ڕۆژى دەوامى فەرمى دواى پشووەکان واتە ڕۆژى سێشەمە بەروارى (2/1/2024)
٢/ بۆ وەرگرتنی مەرج و ڕێنمايیەکان سەردانی (زانکۆی هەڵەبجە/ بهڕێوهبهرايهتى كاروبارى ياسايى/ هۆبەی تهندهرين و گرێبهست ) بکەن.