ئاگاداری بۆ ئەو خوێندکارانەی کە گۆڕینی شوێنیان کردووە لە زانکۆی هەڵەبجەوە یان بە پێچەوانەوە بە گۆڕینی شوێن هاتوون بۆ زانکۆی هەڵەبجە ئاگاداریان دەکەین کە فەرمانی وەزارییەکەیان گەڕاوەتەوە ئەتوانن لە سبەینێ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١٠/٣١ سەردانی تۆماری کۆلێژەکان بکەن بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئیشوکارەکانیان وە ئەو خوێندکارانەش کە بە پڕکردنەوەی کورسی بەتاڵ بەشیان بۆ دیاریکراوە ئەتوانن لەڕێگەی ئەم بەستەرانەی خوارەوە بەدوای ناوەکانیان بگەڕێن بە داغڵ کردنی ژمارە ئەزموونیەکانیان و ناوی خۆیان بدۆزنەوە بۆ ئەوەی بتوانن سەردانی تۆماری کۆلێژەکان بکەن بە مەبەستی خۆتۆمارکردن
تێبینی/ ئەو خوێندکارانەی کە فۆرمی ڕاستەوخۆیان پێشکەش کردووە لە سەرجەم بەشەکانی زانکۆی هەڵەبجە فۆرمە ڕاستەوخۆکانی زانکۆی هەڵەبجە لە ئێستادا نەگەڕاوەتەوە لەبەرئەوەی کە لە وەزارەت ئیشی لەسەر دەکرێت لە ماوەی داهاتوودا و پاش گەڕانەوەیان ئاگادارییان بۆ دەکرێت.