سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە ئاگاداری سەرجەم وەرگیراوانی خوێندنی باڵا/ ماستەر دەکات کە فەرمانی زانکۆیی و کارگێڕییان بۆ دەرچووە سەردانی هۆبەی خوێندنی باڵای کۆلێجەکانیان بکەن بە مەبەستی ڕایکردنی مامەڵەکانیان و ئەنجامدانی ڕێکارەکانی خۆ تۆمارکردن.
هەروەها ئەو بەڕێزانەی کەدێن پێویستە ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆیان بهێنن:
یەکەم: خوێندکاری وەرگیراو پێویستە (فەرمانی زانکۆیی وەرگرتن، ناسنامە یاخود کارتی نیشتمانی) لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
دووەم: خوێندکاری دامەزراو، پێویستە (فەرمانی زانکۆیی وەرگرتن، فەرمانی وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن، ناسنامەی) پێبێت.
سێیەم: کەفیل، پێویستە کەفیل پشتگیری موچەکەی پێبێت لەگەڵ (کارتی نیشتمانی یاخود ناسنامە، کارتی زانیاری و فۆڕمی خۆراک).
چوارەم: وەسڵی ڕسوماتی خۆتۆمارکردن کە لە سەرۆکایەتی زانکۆ یان کۆلێجەکان دەبڕدرێت.
پێنجەم: بەڵێننامە و کەفەلەت وەک ئەوەی کە لەخوارە وێنەیان هاتووە، دەشکرێ ئەو بەڵێننامە و کەفالەتانە لە شوێنی خۆیان لای دادنوس تەواو بکرێن.
تێبینی / کەفالەتی یەکەم بۆ خۆتۆمارکردنە لە زانکۆی هەڵەبجە وەک خوێندکاری ماستەر بڕەکەی پانزە ملیۆنە
کەفالەتی دووەم کە نوسراوە (تعهد الکفیل الضامن) بۆ ئەو کەسانەیە کە میلاکی زانکۆی هەڵەبجەن و لە زانکۆی هەڵەبجە مۆڵەتی خوێندن دەکەن