خوێندکارانى خۆشەویست هەرکاتێک ئاگادارکران بۆ پەیوەندى کردن بە بەشەکانتانەوە لە زانکۆى هەڵەبجەوە بۆ وەرگرتنى مامەڵەکانتان بەتایبەت خوێندکارانى ده‌ره‌وه‌ى شارى هه‌ڵه‌بجه له پێناو ئاسانكارى بۆ خۆيان و كه‌فيله‌كانيان ده‌توانن له‌و شار‌و شارۆچكه‌يه‌ى خوێنكاره‌كه‌ى تێدا نيشته‌جێيه له دادنوس (كاتب عدل)ى شاره‌كه‌يان كه‌فاله‌ته‌كانيان بۆ په‌سه‌ند بكرێت و كه‌فاله‌تەكه كه واژووى دادنوسى له سه‌ر ده‌كرێت بهێنن بۆ زانكۆى هه‌ڵه‌بجه ، ئه‌و كاته پێويست به‌وه ناكات كه‌سى كه‌فيل له‌گه‌ڵ خۆيان بهێنن بۆ زانكۆ .
ڕونكردنه‌وه‌ى پێويست…
يه‌كه‌م/ كاتێك كه له شاره‌كه‌ى خۆتان كه‌فاله‌ت و به‌ڵێننامه ئاماده ده‌كه‌ن …
١- كه‌فيل پشتگيرى له فه‌رمانگه‌كه‌يه‌وه ببات كه ئاڕاسته‌ى دادنوسى شاره‌كه‌تان كرابێت بۆ نمونه كاتێك خوێنكارێك خه‌ڵكى ده‌ربه‌نديخانه‌و ده‌يه‌وێت له شاره‌كه‌ى خۆى كه‌فاله‌ت بكات ده‌بێت له فه‌رمانگه‌ى كه‌فيله‌كه‌وه نوسراو بۆ دادنوسى ده‌ربه‌نديخان بكرێت بۆ پشتگيرى كه‌فيل و بڕى مووچه‌كه‌شى تێدا بنوسرێت به ڕوونى.
٢- ده‌بێت كه‌فيل له كاتى چوونى بۆ دادنوس (كاتب عدل ) هه‌ويه‌ى ناساندنى كه‌سى پێبێت (كارتى نيشتيمانى و ته‌سكه‌ره‌و كارتى زانيارى ) پێبێت
٣- بڕى كه‌فاله‌ت به‌م شێوه‌يه داده‌نرێت
أ- ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه به بێ كرێ وەرگيراون واته خوێندكارى ئێواران يان (پارالێڵ) نين بڕى کەفالەتەکیان (3,000,000) سێ ملۆن دينار ده‌نوسرێت
ب- ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه له ئێواران يان پارالێڵ وه‌رگيراون كرێى يه‌ك ساڵى خوێندنيان به‌بێ داشكاندنى( 45% ) كه لێكدانى ساڵه‌كانى خوێندن ده‌كرێت چه‌ند ده‌رچوو ئەوەندە وەک بڕی کەفالەتەکە ده‌نوسرێت بۆنمونه ئه‌گه‌ر خوێنكارێك كرێى يه‌ك ساڵى خوێندنه‌كه‌ى (1,200,000) يه‌ك مليۆن و دووسه‌د هه‌زار دينار بێت ئه‌وكات بڕى كه‌فاله‌ته‌كه‌ى به‌م شێوه‌يه ده‌بێت
1,200,000 x 4 = 4,800,000
واته بڕى كه‌فاله‌ته‌كه‌ى (4,800,000) هه‌زار دينار ده‌نوسرێت
٤-لە‌م لینکەی خواره‌وه ناوەڕۆكى كه‌فاله‌ته‌كه داده‌نێين كه خوێندكار ده‌توانێت سوودى لێوه‌ربگرێت و له ڕێگەی دادنوسی شارەکەی خۆیانەوە پڕبکرێتەوەو پەسەند بکرێت
ناوەڕۆکی کەفالەت بۆ لای دادنوس
خوێندكار جا به‌هه‌ر سيسته‌مێك وه‌رگيرابێت (زانكۆ لاين پارالێڵ يان ئێواران ) ده‌توانێت به‌هه‌مان شێوه‌ى كه‌فاله‌ت به‌ڵێنامه‌كه‌شى لاى دادنوسى شاره‌كه‌ى خۆى (كاتب عدل) ئاماده‌بكات به‌م شێوه‌يه
١- خوێندكار ده‌بێت ناسنامه‌ى كه‌سى (كارتى نيشتيمانى ) ئه‌گه‌ر نه‌بوو ته‌سكه‌ره + كارتى زانيارى پێبێت كاتێت ده‌چێته لاى عه‌ريزه نوسه‌كانى به‌رده‌م دائيره‌ى كاتب عدل
٢- ده‌بێت عه‌ريزه نوسه‌كان ئه‌م ناوه‌ڕۆكى به‌ڵێننامه‌يه‌ى كه له خواره‌وه دايده‌نێن بۆيان بخاته سه‌ر كڵێشه‌ى تايبه‌تى كاتب عدل پاشان كه خوێندكار له‌به‌رده‌م كاتب عدل واژووى كرد و كاتب عدل په‌سه‌ندى كرد و وه‌صڵى بۆ كرا به‌ڵێننامه‌كه ته‌سليم به خوێندکار ده‌كرێت ئه‌وكات له‌گه‌ڵ كه‌فاله‌ت و مامه‌ڵه‌كانى ديكه‌ى ده‌يهێنێت بۆ زانكۆ . لە‌م لینکەی خوارەوە فۆڕمی ئەو بەڵێننامەیەتان بۆ دادەنێین کە لای دادنوسی شارەکەتان بۆتان پەسەند دەکرێت
ناوەڕۆکی بەڵێننامە بۆ لای دادنوس
*****
دووه‌م/ كاتێك خوێندكار ده‌يه‌وێت له زانكۆ كه‌فاله‌ت و به‌ڵێننامه‌ى بۆ په‌سه‌ند بكرێت
أ. پێداویستیه‌كانی كه‌فاله‌تى خوێندكاران كه له زانكۆى هه‌ڵه‌بجه بۆيان په‌سه‌ند ده‌كرێت
١- پێِویسته ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌فاله‌تى خوێندكارده‌كات پشتگیری فه‌رمانگه‌كه‌ی پێبێت وه بری موچه‌كه‌ی دیاری كرابێت كۆی موچه‌كه‌ی له (250,000) دوو سه‌دو پەنجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت وه خودی كه‌سى كه‌فيل ئاماده‌بێت له زانكۆ /هۆبه‌ى ياسايى ئه‌و كۆڵێژه‌ى كه خوێندكاره‌كه‌ى لێوه‌رگيراوه .
.٢- ئه‌گه‌ر كارتی نێشتیمانی هه‌بوو (ڕه‌سه‌ن+كۆپى مله‌وه‌ن) ى پێبێت
٣- ئه‌گه‌ر كارتى نيشتيمانى نه‌بوو ده‌بێت ناسنامه‌ی باری شارستانی (ته‌سكه‌ره) (هوية الاحوال المدنية) (ره‌سه‌ن + كۆپی ملوه‌ن) ى پێبێت.
٤- كارتى زانیاری (ره‌سه‌ن + كۆپی ملوه‌ن) ى پێبێت
ب-پێداویستیه‌كانی به‌ڵێنامه‌ى خوێندكاران كه لە سه‌رۆكايه‌تى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه په‌سه‌ند ده‌كرێت
١- پێویسته خوێندكار خۆى ئاماده‌بێت .
٢- ئه‌گه‌ر كارتى نیشتیمانی هه‌بوو ( ڕه‌سه‌ن + كۆپی ملوه‌ن) ى پێبێت.
٣- ئه‌گه‌ر كارتی نێشتیمانی نه‌بوو (ته‌سكه‌ره) (هويةالاحوال المدنية) (ره‌سه‌ن +كۆپی ملوه‌ن) ى پێبێت
٤- کارت زانیاری (ره‌سه‌ن + كۆپی ملوه‌ن) ى پێبێت
خشتەی خوارەوە کرێی خوێندنی سەرجەم بەشەکانی زانکۆی هەڵەبجە
تێبینی / بۆ کەفالەت رێژەی %100 ئەژماردەکرێت
–