زانکۆی هەڵەبجە هەڵدەستێت بە بەکرێدانی کافتریای کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشیەکان له ڕێگەی زیادکردنی ئاشكراوه بۆ ئەم مەبەستە ئاگاداری ئەو کەس و لايهنانه دەکات کە ئارەزوی بەشداریکردنیان هەیە ڕۆژی چوارشەمە بهروارى (2023/9/13) کاتژمێر (10) ئامادهبن له سهرۆكايهتى زانكۆى ههڵهبجه.
مەرجەکان.
١/ بەشدار بوو لە ڕۆژى زیادکردنەکەدا بارمتەیەکى سەرەتایى لێوەردەگیرێت بە بڕێک کە لانى کەمەکەى بریتیە (٢٠%) نرخی خەمڵێنراوی كرێى ساڵانهى کافتریاکە
٢/ کرێی خزمەتگوزاری بە ڕێژەی (٢% )لە سەدا دووى کرێى ساڵانەی کافتریاکە لەو بەشداربووە وەردەگیرێت کە زیادکردنەکەی بۆدەردەچێت ٠
٣/ بەشداربوو ئەگەر کۆمپانیا بوو دەبێت دۆکۆمێنتەکانى پەیوەست بە کۆمپانیاکەی وەک بڕوانامەى دامەزراندن و ناسنامەى تایبەت بە کۆمیانیا و ئەستۆپاکى باجى دەرامەتى کۆمپانیاکان بە بەروارى تازە و بریکارنامەى تایبەت بەو کەسەى بەشدارى دەکات و سەرجەم بەڵگە پێویستیەکانى دیکەى پێبێت کە لیژنەى تایبەت بە زیادکردنەکە داواى دەکەن .
تێبینی/ بۆ وەرگرتنی مەرج و ڕێنماییەکان سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە /بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی/هۆبەی تەندەرین و گرێبەست بکەن.