خوازیارانی خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وانه‌ی كه بڕیاره‌كانی ڕێنمایی ژماره (9)ی ساڵی (2023) ڕێنمایی هه‌مواری چواره‌می ڕێنمایی ژماره (3)ی ساڵی (2022) ی خوێندنی باڵا/ دیبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌یانگرێته‌وه. پێویسته له ماوه‌ی (7) ڕؤژدا له ڕێكه‌وتی (2023/9/7 تا 2023/9/13) سه‌ردانی هۆبه‌ی خوێندنی باڵای ئه‌و كۆلێجانه بكه‌ن كه تیایاندا پێشكه‌شی خوێندنیان كردووه و داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن كه ڕه‌زامه‌نده به‌شێوه‌ی (پارالێڵ) وه‌ربگیرێت، به پێچه‌وانه‌وه پێشكه‌شكار مافی وه‌رگرتنی نامێنێت.