تۆمارى گشتى زانكۆی هه‌ڵه‌بجه ئاگادارى سه‌رجه‌م خوێندكارانى ده‌رچووى پۆلى 12ى ئاماده‌يى سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ده‌كاته‌وه كه ليژنه‌ى مه‌ڵبه‌ندى ڕاوێژكارى زانكۆيى هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵده‌ستێت به پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى زانكۆلاين، و چاره‌سه‌ر كردنى سه‌رجه‌م هه‌ڵه و كه‌مووكوڕيه‌كانى فۆڕمه‌كان، و وه‌رگرتنه‌وه‌ى ووشه‌ى تێپه‌ر بۆ ده‌رچوواى سه‌رو ساڵى 2015. ڕۆژانه ليژنه‌كه‌مان له كاتژمێر 9ى سه‌ر له به‌يانى تا 2 پاش نيوه‌ڕۆ له هۆڵى CDCله سه‌رۆكايه‌تى زانكۆ له پێشوازى خوێندكاراندايه.