جۆر / زیادکردنی ئاشکرا (5/2023)
بەکرێدانی كۆشكى په‌ڕاوگه‌و فۆتۆكۆپى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه
زانکۆی هەڵەبجە كۆشكى په‌ڕاوگه‌و فۆتۆكۆپى له ڕێگەی زیادکردنی ئاشكراوه بەکرێ دەدات، بۆ ئەم مەبەستە ئاگاداری ئەو کەس و لايه‌نانه دەکات کە ئارەزوی بەشداریکردنیان هەیە ڕۆژی چوارشەمە به‌روارى (6/9/2023) کاتژمێر (10) ئاماده‌بن له سه‌رۆكايه‌تى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه.
مەرجەکان.
١/ بەشدار بوو لە ڕۆژى زیادکردنەکەدا بارمتەیەکى سەرەتایى لێوەردەگیرێت بە بڕێک کە لانى کەمەکەى بریتیە (٢٠%) نرخی خەمڵێنراوی كرێى ساڵانه‌ى کۆشکى پەڕاوگەو فۆتۆکۆپى.
٢/ کرێی خزمەتگوزاری بە ڕێژەی (٢% )لە سەدا دووى کرێى ساڵانەی کۆشکى پەڕاوگەو فۆتۆکۆپى لەو بەشداربووە وەردەگیرێت کە زیادکردنەکەی بۆدەردەچێت ٠
٣/ بەشداربوو ئەگەر کۆمپانیا بوو دەبێت دۆکۆمێنتەکانى پەیوەست بە کۆمپانیاکەی وەک بڕوانامەى دامەزراندن و ناسنامەى تایبەت بە کۆمیانیا و ئەستۆپاکى باجى دەرامەتى کۆمپانیاکان بە بەروارى تازە و بریکارنامەى تایبەت بەو کەسەى بەشدارى دەکات و سەرجەم بەڵگە پێویستیەکانى دیکەى پێبێت کە لیژنەى تایبەت بە زیادکردنەکە داواى دەکەن .
تێبینی/ بۆ وەرگرتنی مەرج و ڕێنمايیەکان سەردانی (زانکۆی هەڵەبجە/ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى كاروبارى ياسايى/ هۆبەی ته‌نده‌رين و گرێبه‌ست ) بکەن.