بڵاوکراوەتەوە لە: 02-07-2023

زانكۆی هەڵەبجە چوارەمین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتیی زانستە مرۆییەکان ئەنجامدەدات

ئامادەکراوە لەلایەن: UoH

بەچاودێریی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەڕێز (د. ئارام محەمەد قادر) و بە سەرپەرشتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە (پڕۆفیسۆر د. مەهاباد کامل عەبدوڵڵا)، زانکۆی هەڵەبجە بە هەماهەنگی ڕێکخراوی ڕۆشنبیری جەمال نەبەز، چوارەمین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتیی زانستە مرۆییەکان ئەنجامدەدات.

كۆنفرانسەكە بە ناونیشانی (کورد و کوردستان لەسەرچاوە و بەڵگەنامە بیانییەکاندا) لەزانکۆی هەڵەبجە لە رێکەوتی ٢٦ – ٢٧ /٢٠٢٣/١٠  ئەنجامدەدرێت.

ئامانجی کۆنفڕانس:
١- دەستنیشانکردنی پێگەی زمان و ئەدەب و کلتور و ناسنامەی کوردی، لەخوێندنەوە و تێگەیشتنە مێژوویی و سیاسی و کلتورییە بیانییەکاندا، هاوکات ڕێژەی گەشەسەندنیان لە گۆڕانکارییەکانی دنیادا،
٢- لێکۆڵینەوە لەبواری مێژوو و جوگرافیای کوردستاندا و گەیشتن بە دەرئەنجام و زانیاریی نوێ لەم بارەیەوە، ئەمەیش لەچوارچێوەی نووسین و بەڵگەنامە بیانییە جۆراوجۆرەکاندا،
٣- ئاشنابوون بە نووسین و بەڵگەنامە بیانییەکان، کە دەربارەی کۆمەڵی کوردی نووسراون.
٤- خوێندنەوە و بەدەستخستنی ئەو زانیارییە جۆراوجۆرانەی، کە بیانییەکان لەبارەی هزر و ئەندێشەی کوردەوە نووسیویانە.

تەوەرەکانی کۆنفڕانس:
١- مێژووی کورد و جوگرافیای کوردستان لەسەرچاوە و بەڵگەنامە بیانییەکاندا
٢- زمان و ئەدەبی کوردی لەسەرچاوە و بەڵگەنامە بیانییەکاندا
٣- کلتورو شارستانیەتی کوردو کوردستان لەسەرچاوە و بەڵگەنامە بیانییەکاندا
٤- کۆمەڵگای کوردی لەسەرچاوەو بەڵگەنامە بیانییەکاندا
٥- بواری هونەر و بیر و ئەندێشەو ئایینی کوردی لەسەرچاوە و بەڵگەنامە بیانییەکاندا
٦- پێگەی ئافرەتی کورد لەسەرچاوە و بەڵگەنامە بیانییەکاندا

ڕێکەوتە گرنگەکان

1 ٢٥ / ٦ / ٢٠٢٣ ڕاگەیاندنی کۆنفڕانس
2 ٢٥ / ٧ / ٢٠٢٣ کۆتا ڕۆژ بۆ وەرگرتنی پوختە
3 ٣٠ / ٧ / ٢٠٢٣ وەڵامدانەوەی توێژەر بۆ وەرگرتنی پوختەی توێژینەوەکەی
4 ٢٠ / ٩ / ٢٠٢٣ کۆتا ڕۆژ بۆ وەرگرتنی تەواوی توێژینەوە
5 ٥ / ١٠ / ٢٠٢٣ وەڵامدانەوەی توێژەران
٦ ١٠ / ١٠ / ٢٠٢٣ کۆتا ڕۆژ بۆ وەرگرتنەوەی توێژینەوەکان دوای چاککردن
٧ ٢٦ – ٢٧/ ١٠ / ٢٠٢٣ ڕۆژی ئەنجامدانی کۆنفڕانس

تێچووی کۆنفڕانس:
– بەشداریکردنی توێژەران لە کۆنفڕانس بێبەرانبەرە.
– بۆ بڵاوبوونەوەی توێژینەوەی توێژەران لە گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە: بڕی (١٥٠٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار وەردەگیرێت.

پەیوەندیکردن و ناردنی پوختەو توێژینەوەکان لەڕێی ماڵپەڕی تایبەت بە کۆنفرانس دەبێت.

 ماڵپەڕی كۆنفرانس https://kkfsd2023.uoh.edu.iq/.

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلە بكەن

(+964)7501573488

لیژنەی ئامادەكاری كۆنفرانس داوا توێژەران و نووسەران دەكات، بەو ناونیشانانەی سەرەوە توێژینەوەكانیان بنێرن.

WhatsA02 at 09.50.04

 

 

WhatsApp09.50.04

WhatsApp Image 2023-07-02 at 09.50.02

WhatsApp t 09.50.08

WhatsApp Image 202309.50.03

WhatsApp Image 2009.50.02

WhatsApp Ima at 09.50.05

 

chevron-down