ئاگاداری لە سەنتەری زمان و پێداگۆجی بۆ خوازیارانی خولەکانی فێرکاری

زانکۆی هەڵەبجە
11-06-2023

ناونوسین بۆ خولی ۱۰ ی فێرکاری خولەکانی سەنتەری زمان دەست پێ ئەکات.
سەنتەری زمان و پێداگۆجی ئاگاداری خوازیارانی خولەکانی فێرکاری دەکاتەوە کە لە ڕێکەوتی ١٣ تا ٦/١٥ /٢٠٢٣ سەردانی سەنتەری زمان و پێداگۆجی بکەن بەمەبەستی خۆتۆمارکردن بۆ بەشداریکردن لە خولی ١٠ ی فێرکاری، بۆ ئەو بەرێزانەی کە:
١- بەشداربووی خولی فێرکارین و ئاستی داواکراویان ماوە تەواو بکەن
٢- ئەو بەڕێزانەی مانگی ١١ی ٢٠٢٢ تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستیان کردووە.
٣- ئەو بەڕێزانەی تاقیکردنەوەی IELTS یان TOEFL یان PTE هەیە و سێ سال بەسەری تێپەڕ نەبووە.
لەگەڵ ڕێزدا
بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان و پێداگۆجی زانکۆی هەڵەبجە
۲۰۲۳/٦/۱۱

chevron-down