بەمەبەستی بەشداری کردنی هەڵبژاردەی زانکۆمان لە خولی زانکۆکانی کوردستان بۆ یاری تۆپی بالە(کوڕان) بەڕێوەبەرایەتی چالاکیەکانی زانکۆمان بەهاوبەشی لیژنەی کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی وزانستە وەرزشیەکان هەڵدەستێت بە دروستکردنی هەڵبژاردەی تیپی تۆپی بالەی زانکۆمان، هەر خوێندکارێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (٦/٢/٢٠٢٣) کاتژمێری (٢) پاش نیوەڕۆ لەهۆڵی داخراوی کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی وزانستە وەرزشیەکان ئامادەبێت بەمەبەستی تاقیکردنەوە و دیاریکردنی یاریزانانی هەڵبژاردەکە .
ڕاهێنەر / م. تونا عمر (٠٧٥٠١١٤٢٢٨٢)
ی. ڕاهێنەر / م. دلۆڤان عزت (٠٧٥٠١٩١٣٢٣١)