خولێكی فێركاری لە زانكۆی هەڵەبجە دەكرێتەوە

زانکۆی هەڵەبجە
05-01-2023

خولێكی فێركاری لە زانكۆی هەڵەبجە دەكرێتەوە، كە تایبەتە بە فریاگوزاری سەرەتای.

خولەكە لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی زانستی بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆی هەڵەبجە بە ناونیشانی خولی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ لە رێکەوتی 2023-02-28، لە کاتژمێر 10 بەیانی بۆ ١ پاش نیوەرۆ لە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ ئەنجامدەدرێات، هۆڵی چالاکییەکانی کۆلێجەکان دەستپێدەكات.

خولەكە لەلایەن دكتۆر جیهاد ئیبراهیم، دكتۆر زانا باقی، دكتۆر محەمەد سوبحان، دكتۆر دلێر کەریم، دكتۆر هێرش حەمە ئەمین فەقێ مەحمود، مامۆستا ئاراس حەمە سەعید، مامۆستا سەعد مەهدی، مامۆستا ماریا جەلال، مامۆستا موسلیم عەلی دەوترێتەوە.

خولەكە تایبەتە بەمامۆستایان ‌و فەرمانبەرانی سەرۆكایەتی زانكۆ و هەردوو كۆلیژی زانست و یاسا و كارگێڕی.

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی فەرمانی كارگێڕی خولەكە

chevron-down