سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٩ی١١ی٢٠٢٣، لەدیوانی سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە، بەڕێز( پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا) سەرۆکی زانکۆ، پێشوازیکرد لە نوێنەرانی زانکۆی( knowledge )و گفتوگۆیانکرد لەسەر ئەنجامدانی کاری پێکەوەیی و هاوبەش لەنێوان هەردوو زانکۆدا بەجۆرێک خزمەت بە ڕەوتی زانست و ئەکادیمیا بکات، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەنجامدانی هەرچالاکیەک خزمەت بە خوێندن و خوێندکاران و مامۆستایان بکات و ئامادەیی دەربڕی کە هاوکاری تەواوبێت بۆ مەبەستی ئاماژەپێکراو. نوێنەرانی زانکۆی(knowledge)لەبەرامبەر پشتیوانی و خەمخۆری سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە، ڕێزێنانی زانکۆی (knowledge)یان پێبەخشی