سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٦ی١٠ی٢٠٢٣، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز(پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا)و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی لەگەڵ بەڕێوەبەرو بەشێک لە فەرمانبەرانی زانکۆ کۆبونەوە.
کۆبونەوە بەمەبەستی ڕێکخستنی دەوامی فەرمانبەران بەشێوەیەکی گونجاو، بەدواداچون بۆ ڕاپەڕاندنی ئیش وکاری ڕۆژانەو بەتایبەت کاروباری پەیوەندیدار بەخوێندکاران ئەنجامدرا.