كۆلیژی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکان وۆركشۆپێكی ناوخۆیی ئەنجامدا، كە تایبەت بوو بە ئازارە باوەكانی پشت.
وۆركشۆپەكە رۆژی دوو شەممە، 20/ 2 /2023، به ناونیشانی “ئازاره باوهكانی پشت و چارهسهرهكانی له ڕێگهی وهرزشهوه” لە هۆڵی سیمیناری كۆلیژی پەروەردەی جەستەییو زانستەوەرزشییەكان بەرێوەچوو.
لە وۆركشۆپەكەدا چەند سیمینارێك پێشكەشكران، كە سیمیناری یەكەم لەلایەن مامۆستا هیوا ئەحمەد بەناونیشانی (pathophysiology) پێشكەشكراو تێیدا ، باسی ئازاری پشت لە ڕوانگەی پاسۆفیزیولوژییەوە كرد، هەروەها باسی جۆر و رێکارەکانی چارەسەری ئازارەکەی بەشێوەی تیۆری كرد.
سیمیناری دووەمیش لەلایەن مامۆستا سوهەیب مستەفا بەناونیشانی “چارهسهری نهخۆشییهكانی پشت له ڕێگهی ئهلیكترپێراپی) پێشكەشكرا، كە تێیدا باسێکی چارەسەری بە ئەلکترپیراپی کرد و چۆنییەتی بەکارهێنان و سوودەكانی خستەڕوو.
هەروەها سیمیناری سێیەمیش لەلایەن مامۆستا رێناس عەبدوڵڵا بەناونیشانی “چارهسهری گرفتهكامی پشت له ڕێگهی جووڵه وهرزشییهكانهوه” پێشكەشكراو تێیدا بە شێوەی پراکتیکی سەرجەم جوولەکانی بە چارەسەرەکردنی پشت خستەڕوو.