Published at: 11-12-2022

بەشی باخچەی منداڵان وۆركشۆپێكی ناوخۆیی ئەنجامدا

Powerd by: UoH

بەشی باخچەی منداڵان لە كۆلیژی پەروەردەی زانكۆی هەڵەبجە وۆركشۆپێكی ناوخۆیی ئەنجامدا، كە تایبەت بوو بە لێكدانەوەی زمانی جەستە.

وۆركشۆپەكە رۆژی یەکشەممە ١١/١٢/ ٢٠٢٢ لە هۆڵی شێركۆ بێكەس لە كۆلیژی پەروەردەی شارەزوور بە ناونیشانی “لێکدانەوەی زمانی جەستەی خوێندکاری زانکۆ لەناو پۆل” ئەنجامدرا.

وۆركشۆپەكە لەلایەن هەریەكە لە بەڕێزان مامۆستا گۆران محەمەد و مامۆستا فەرەح تەها، كە تێیدا باسیان لە ئاماژەكانی زمانی جەستە كرد، پاشان چەند نموونەیەكیان بۆ ئەوە خستەڕوو.

هەروەها پێشكەشكاران جگە لەهێنانەوەی چەند نموونەیەك، شیكردنەوەشیان بۆ زمانی جەستەی خوێندكاران كرد، ئەمە جگە لە باسكردنی نیشانەو ئاماژەكانی زمانی جەستە، كە رۆژانە خوێندكاران بەكاریدەهێنن.

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی فەرمانی كارگێڕی وۆركشۆپ

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی ئاگاداری وۆركشۆپ

chevron-down