Published at: 11-12-2022

بەشی بنەماكانی ئاین وۆركشۆپێكی ئەنجامدا

Powerd by: UoH

بەشی بنەماكانی ئاین لە كۆلیژی زانستەمرۆڤایەتییەكان وۆركشۆپێكی ناوخۆیی ئەنجامدا، كە تایبەت بوو بە هەڵسوكەوتەكانی پێغەمبەری ئیسلام لە ژیانی رۆژانەدا و كاریگەری لەسەر فتوادان.

وۆركشۆپەكە بە ناونیشانی “انواع تصرفات الرسول صلي الله عليه و سلم وتأثيرها علي الفتوي” لە رۆژی 2022-12-11 هۆڵی ژمارە 13ی كۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەكان بەرێوەچوو.

ناوەڕۆكی وۆركشۆپەكە لە سێ‌ سیمینار پێكهاتبوو، كە لەلایەن هەریەكە لە بەڕێزان دكتۆر ئەحمەد جەمیل ‌و دكتۆر رەسوڵ حەسەن ‌و دكتۆر عومەر حەمەڕەشید پێشكەشكران‌ و تێیدا باسیان لە هەڵسوكەوتەكانی پێغەمبەری ئیسلام كرد، هەروەها چەند نموونەیەكیان بە حەدیس لەو بارەوە هێنایەوە.

هاوكات پێشكەشكاران باسیان لە رۆڵی فتوا كرد و جەختیانكردەوە، بابەتی فتوا بابەتێكی هەستارە و نابێت هەموو كەسێك، بەتایبەتی ئەگەر شارەزا نەبێت لە خۆیەوە فتوا بدات، بۆ ئەو حاڵەتەش چەند نموونەیەكی زیندوویان هێناوە.

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی فەرمانی كارگێڕی وۆركشۆپ

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی ئاگاداری وۆركشۆپ

chevron-down