بەشی باخچەی منداڵان وۆركشۆپێكی ناوخۆیی ئەنجامدا، كە تایبەت بوو بە سایكۆلۆژیای گەشە و پەروەردەی تاك.
وۆركشۆپەكە بەناونیشانانی “سایکۆلۆژیای گەشە و پەروەردەی تاک” لە رۆژی ٦/١٢/٢٠٢٢ لە هۆڵی شێركۆ بێكەس لە كۆلیژی پەروەردەی شارەزوور بەرێوەچوو.
قسەكەرانی وۆركشۆپەكە بریتیبوون لە بەرێزان دكتۆر زانا عەزیز و مامۆستا فریاد مەجید، كە تێیدا باسیان لە سایكۆلۆژیای گەشە بە گشتی و گەشەی منداڵ بەتایبەتی كرد.
هەروەها باسیان لە پەروەردەی تاک كرد و چەند داتا و ئامارێكیان لەو بارەوە خستەڕوو، ئەمە جگە لە خستنەڕووی چەند رێكارێك بۆ پەروەردەی تاك لە كۆمەڵگەدا.
لێرە كلیك بكە بۆ بینینی فەرمانی كارگێڕی وۆركشۆپ
لێرە كلیك بكە بۆ بینینی ئاگاداری وۆركشۆپ