Published at: 06-12-2022

بەشی یاسا وۆركشۆپێكی لەسەر جینۆساید ئەنجامدا

Powerd by: UoH

بەشی یاسا، لە كۆلیژی یاسا و كارگێڕی لە زانكۆی هەڵەبجە وۆركشۆپێكی ناوخۆیی ئەنجامدا، كە تایبەت بوو بە جینۆساید.

وۆركشۆپەكە لە رۆژی 6/12/2022، لە هۆڵی كتێبخانەی ناوەندی بە ناونیشانی “جینۆساید لە قەدەغەكردنەوە بۆ بیرلێكردنەوە” بەرێوەچوو، كە تێیدا سێ‌ سیمیناری تایبەت بە ناونیشانی جیاواز لەو بارەوە پێشكەشكرا.

سیمیناری یەكەم لەلایەن بەرێز دكتۆر ئاوارە حسێن بەناونیشانی “شرۆڤەکردنی جینۆساید لە دادبینی دادگا تاوانكارییەكان” پێشكەشكرا، تێیدا چەمکی وشەکە و پێناسە و مێژووی بەکارهێنانی ‌و مەرجی پێکهێنانی جینۆسایدی خستەڕوو، ئاماژەی جۆرەکانی جینۆسایدیش كرد، كە بریتین لە لەناوبردن، شکۆشکاندن، ناچارکردن بەئەنجامدانی کاری نەوازراو، قەدەغەکردنی هاوسەرگیری، ڕاگواستنی منداڵان لەگروپێکەوە بۆ گروپێکیتر نەژادی، یان ئاینی.

سیمیناری دووەمیش لەلایەن دكتۆر هاشم عومەر بەناونیشانی “دیگای شەریعەتی ئیسلامی بۆ جینۆساید” پێشكەشكرا، تێیدا دیدگا و روانگەی ئیسلامی بۆ ئەو کەسانەی هەڵدەستن بەئەنجامدانی تاوانی جینۆساید خستەڕوو، چەندین ئایەت و فەرموودە و فتوای زانایانی لەو بارەشەوە هێنایەوە.

هەرچی سیمیناری سێیەمە لەلایەن دكتۆر ناسیح كەریم بە ناونیشانی “دەرووندروستی لای قوربانیانی چەكی كیمیایی” پێشكەشكرا، كە تێیدا ئەنجامی دوو توێژینەوەی خستەڕوو، وتیشی: بەشێکی توێژینەوەکە مەیدانی بووە و تێیدا دەركەوتووە بەهۆی ئەو كارەساتەوە ٤٧ لەو كەسانەی توێژینەوەکەیان لەسەر کراوە لەحاڵەتێکی دەروونی خراپدا بوون و تائێستاش كاریگەری كارەساتەكانیان لەسەر ماوە.

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی فەرمانی كارگێڕی وۆركشۆپ

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی ئاگاداری وۆركشۆپ

chevron-down