Published at: 04-12-2022

بەشی یاسا وۆركشۆپێكی لەبارەی مافی ئاژەڵان ئەنجامدا

Powerd by: UoH

بەشی یاسا لە کۆلیژی یاسا و کارگێڕی زانکۆی هەڵەبجە وۆرکشۆپێکی ناوخۆیی ئەنجامدا، كە تایبەت بوو بە مافی ئاژەڵان.

وۆركشۆپەكە لەهۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە، بە ناونیشانی “پێگەی ئاژەڵان لەدیسکۆرسی مافەکاندا” لە رۆژی ٤-١٢-٢٠٢٢ بەڕێوەچوو، كە تێیدا سێ سیمینار پێشكەشكرا.

سیمیناری یەكەم بە ناونیشانی “ڕیشە تیۆلۆجی و فەلسەفییەکانی جۆرخوازی” لەلایەن مامۆستا دڵشاد حامد پێشكەشكرا، كە باسی لە چەمكی “جۆرخوازی” کرد و وتی: ئەوە چەمکێکی سێنتڕاڵە و لایەنداری، یان هەڵوێستە لەبەرژەوەندی ئەو تاکانەی لەجۆری خۆتە دەكات، كە ئەمەش ڕیشەی تیۆلۆجی هەیە.

سیمیناری دووەمیش لەلایەن دكتۆر نەوزاد جەمال بە ناونیشانی “چۆن ئاژەڵان وەک هاونیشتمانییەک سەیر بکەین”، كە لە سیمینارەكەی گەڕایەوە بۆ مێژووی پەیوەندی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ و وتی: لەسەرەتای بونیانەوە پەیوەندی لەنێوانیاداهەیە، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا مرۆڤ نابێت لەپێناو خۆشبەختی خۆیدا ئاژەڵەکان بخەنە ئێش و ئازارەوە.

هەرچی سیمیناری سێیەمە لەلایەن مامۆستا دیار شەمسەدین بەناونیشانی “پێگەی ئاژەڵان لەشەرعدا) پێشكەشكرا، كە تێیدا لەڕوانگەی ئاینی ئیسلامەوە باسی لەمافی ئاژەڵان کرد و وتی: خودای گەورە (٢٧ جار ) ناوی ئاژەڵی هێناوە لەقورئاندا، هەروەها پێغەمبەری ئیسلامیش لە ( ٣٢ ) فەرموودەدا باسی ئاژەڵی کردووە و چەند بەڵگەیەكی شەرعیشی بۆ قسەكانی هێنایەوە.

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی فەرمانی كارگێڕی وۆركشۆپ

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی ئاگاداری وۆركشۆپ

chevron-down