لێژنەی دڵنیایی جۆری بەشی ئەندازیاری شارستانی لە زانكۆی هەڵەبجە، ڕۆژی چوارشەم ٧-١٢-٢٠٢٢، وۆركشۆپێكی بۆ بواری تەکنەلۆجیای BIM وەک نوێترین شێوازی کاری ئەندازیاریو تەندەر و پڕۆسەی تەندەرین بەپێی ڕێنمایی نوێی حکومی ئەنجامدا.
لەوۆركشۆپەكە خوێندکارانی قۆناغەکانی سێیەم و چوارەم ئامادەبوون بۆئاشنابوون بە BIM و تەندەرینگ، وۆرکشۆپەکە لەلایەن ئەندازیاری تەلارساز (ئاودێر عومەر)بەرێوەبراو تێیدا ئاماژەی بەوە كرد، تەکنەلۆجیای BIM وەک نوێترین شێوازی کاری ئەندازیاری بە بەراوردکردنی بە شێوازەکانی تری کاری ئەندازیاری لە چارەسەرکردنی کێشەو لابردنی ناڕەحەتی بۆ کاتی جێبەجێکردن، تەكنەلۆژیایەكی پێشكەوتووەو لەو بارەوە چەند داتاو ئامارێكی خستەڕوو.
هەروەها باسی لە تەندەر و وردەکارییەکانی پڕۆسەی تەندەرین و چۆنییەتی ئامادەکردنی تەندەرێکی سەرکەوتوو بەهەموو وردەکارییەکانەوە بەپێی ڕێنمایی نوێی حکومی كرد.