Published at: 30-11-2022

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە؛کۆلێجی پەروەردەی شارەزوور بەسەردەکاتەوە

Posted by:  UoH

بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوون و جێبەجێکردنی ئیش وکارەکانیان، ٣٠-١١-٢٠٢٢، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز (پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا) سەردانی کۆلێجی پەروەردەی شارەزووریکردو لەگەڵ ڕاگرو سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران گفتوگۆیکرد، گوێی لەسەرنج و تێڕوانیان گرت و سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچونی ئیشوکاری ڕۆژانەی بەڕێوەبەرایەتیەکانیان دەستخۆشی لێکردن کە بەرپرسانەو خەمخۆرانە ئەرکی سەرشانیان جێبەجێدەکەن، بەناوی مامۆستاو فەرمانبەرو خوێندکارانەوە ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی شارەزوور بەڕێز(د.احمد میرە) سوپاسی سەردانی بەڕێز سەرۆکی زانکۆیکرد کەپەرۆشە بۆئەوەی لەنزیکەوە ئاگاداری ئاستەنگەکانی کۆلێجەکەیان بێت و خەمخۆرانە لەئیش وکاریان دەپرسێت.

chevron-down