Published at: 30-11-2022

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە، ڕێزلێنان دەبەخشێت بە فەرمانبەرێکی کارامەی کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشیەکان

Posted by:  UoH

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز (پ.د.مهاباد کامل عبدللە) سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٣٠-١١-٢٠٢٢ پێشوازیکرد لە فەرمانبەرێکی کارامەی بواری وەرزش بەناوی (ڕابەر زاهیر) فەرمانبەری کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان لە زانکۆی هەڵەبجە، ناوبراو یاریدەدەرو ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراقە لەئێستادا
بەڕێز سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لە ناوبراو کرد بەبۆنەی ئەو سەرکەوتنانەی تۆماریانکردوە بەتایبەت لە دوایەمین پاڵەوانێتی (غربی ئاسیا)و دەستخۆشی و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن و خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشی بەناوبراو، لەبەرانبەردا (ڕابەر زاهیر) بەناوی هەڵبژاردەی عێراقەوە سوپاسی سەرۆکی زانکۆیکرد بۆ پێشوازیکردن و خەمخۆری بۆ بواری وەرزش.
ڕابەر زاهیرو یاریزانەکانی بەنوێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق بەشداریانکردووە لە پاڵەوانێتی (غربی ئاسیا) لە وڵاتی ئیمارات و ئەنجامی زۆرباشیان بەدەستهێناوە لەوانە
ــ پلەی یەکەم و میداڵی ئاڵتون لەلایەن (توانا غریب)
ــ پلەی سێیەم و میداڵی بڕۆنز لەلایەن (ڕابەر زاهیر)
ــ پلەی سێیەم و میداڵی بڕۆنز لەلایەن (محمد احمد)
ــ لە کاتای تیمی پلەی سێیەم و میداڵی بڕۆنز
یاریزانان بەهەوڵ و ماندووبونی ڕاهێنەر (ڕابەر زاهیر) توانیان پلەی سێیەمی پاڵەوانێتیەکە بەدەستبهێنن

chevron-down