Published at: 25-10-2022

شاندێکی زانکۆی هەڵەبجە بەشداری لە خولێکى زانکۆکانی پیزاو ئێڤۆرا دەکەن

Posted by:  UoH

رۆژانى ١٧-١٠بۆ ٢١-١٠-٢٠٢٢، شاندێکى زانکۆى هەڵەبجە بەشداریانکرد لەخولێکى راهێنان لە زانکۆکانى(پیزا لەوڵاتى ئیتالیا،ئێڤۆرا لەوڵاتى پورتوگال) شاندەکەى زانکۆ پێکهاتبوون لەبەڕێزان(پ.د.دانا عبداللە طاهر، یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆکاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا، د.احمد محمد رشید، راگرى کۆلێژى پەروەردەى شارەزوور، م.ى.ئارام محمد امین، بەڕێوەبەرى دڵنیایى جۆرى) راهێنانەکە بەشێوەى پراکتیکیەو پرۆژەى یەکێتى ئەوروپایە تایبەت بەپەرەپێدانى دڵنیایى جۆرى زانکۆکان و جێبەجێکردنى پێواژۆى بۆلۆنیا لەکەرتى خوێندنى باڵا کەبەهاوکارى زانکۆکانى(ئۆسلۆ، پیزا، ئێڤۆرا، مورسیا)ئەنجام دەدرێت.

لەم ڕاهێنانە دا کە حەوت زانکۆیترى هەرێمى کوردستان و ستافێک لەوەزارەتى خوێندنى باڵا بەشداربوون بەشێوەیەکى مەیدانی سەردانی ئۆفیسە گرنگەکانی هەردووزانکۆی پیزا و ئیڤۆرایانکرد وەک بەڕێوەبەرایەتیەکانی دڵنیایی جۆری و سەنتەری توێژینەوەو سەنتەری کارو ناوەندی بەڕێوەبردنی پڕۆژەکان و بەشە جیاوازەکان. شاندى زانکۆکانى هەرێم و وەزارەتى خوێندنى باڵا لەگەڵ سەرۆک و جێگرى زانکۆکانى پیزاو ئێڤۆریا باسیان لەگرنگى کارى هاوبەش و پێکەوەیى کرد، لەکۆتایی خولەکەدا بڕوانامەى بەشداریکردنى خول بەبەشداربووان بەخشرا.

chevron-down