Published at: 25-10-2022

لە زانکۆی هەڵەبجە سیمیناری تایبەت بە خۆپاراستن لە مەترسییەکانی ئاگرکەوتنەوە بەرێوەچوو

Posted by:  UoH

بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی و سەلامەتی لە سەرۆكایەتی زانکۆی هەڵەبجە، بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵەبجە سمینارێکی بۆ خوێندکاران ڕێکخست، كە تایبەت بوو بە خۆپارێزی‌و كۆنتڕۆڵكردنی ئاگر لە ماڵ و بەشە ناوخۆییەكان.

سمینارەکە بەناونیشانی (چۆن خۆمان بپارێزین لەئاگرکەوتنەوەو ڕێگەکانی خۆپارێزی چین؟) لە رۆژی ٢٥-١٠-٢٠٢٢، لەهۆڵی کۆمپیوتەری کۆلیژی زانست بەڕێوەچوو، ئەوەش لە چوارچێوەی چالاكییەكانی زانكۆی هەڵەبجە لەگەڵ دامودەزگاكانی پارێزگای هەڵەبجە.

لە سیمینارەكەدا رائد زانیار عومەر زانیاری سەبارەت بە مەترسی و قۆناغی ئاگرکەوتنەوە و هەوڵی کوژاندنەوە و چۆنییەتی خۆپاراستن لێی خستەڕوو، بەتایبەت بۆ خوێندکاران لەبەشەناوخۆییەکان.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد لە وەرزی سەرما و سۆڵەدا لەکاتی خەودا مەترسی خنکان و ئاگرکەوتنەوە زیاترە، بۆیە پێویستە هەمووان بە وریاییەوە لەماڵەکان‌و بەشە ناوخۆییەكان، مامەڵە لەگەڵ ئامێرەکانی خۆگەرمکردنەوە بکەن.

هەروەها باسی لەوەشکرد کاتێک مەترسی هەناسە توندبوون هەبوو پێویستە یەکسەر دووربکەونەوە لەشوێنەکە و دەرگای ئەو شوێنە بکرێتەوە.

رائید زانیار، هێمای بەڕێگاکانی کۆنترۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوەش کرد، وەک جیاکردنەوە و دوورخستنەوە و ئاگربڕ و ئۆکسجین لێبڕین و فۆم و ئاو، لەکۆتایدا خوێندکارانی ئامادەبوو گفتوگۆ و سەرنجیان دەربارەی بابەتەکە خستەڕوو

chevron-down