Published at: 23-10-2022

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە؛ فەرمانبەرانی کۆلێج و بەڕێوەبەرایەتیەکانی زانکۆ بەسەردەکاتەوە

Posted by:  UoH

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٣-١٠-٢٠٢٣، بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوون و جێبەجێکردنی ئیش وکارەکانیان، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز (پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا) بەهاوڕێیەتی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی بەڕێز (پ.ی.د.سیروان حامد احمد) سەردانی کۆلێجەکانی یاساوکارگێڕی و کۆلێجی زانست-یکردو لەگەڵ فەرمانبەران گفتوگۆیکرد، گوێی لەسەرنج و تێڕوانیان گرت هاوکات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی ناو زانکۆیکردو لەگەڵ بەڕێوەبەرو فەرمانبەران گفتوگۆیکرد سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچونی ئیشوکاری ڕۆژانەی بەڕێوەبەرایەتیەکانیان و دەستخۆشی لێکردن کە بەرپرسانەو خەمخۆرانە ئەرکی سەرشانیان جێبەجێدەکەن.

IMG_20221023_143131_206 IMG_20221023_143133_702 IMG_20221023_143215_185 IMG_20221023_143143_150IMG_20221023_143140_994IMG_20221023_143220_886 IMG_20221023_143223_351 IMG_20221023_143225_173 IMG_20221023_143232_405 IMG_20221023_143234_490 IMG_20221023_143237_105 IMG_20221023_143240_236 IMG_20221023_143244_540 IMG_20221023_143246_965 IMG_20221023_143250_315

IMG_20221023_205155_873

chevron-down