Published at: 21-10-2022

شەشەمین کۆبونەوەی کۆنفرانسی (سۆشیال میدیاو کلتوری بەکارهێنان) ئەنجامدرا

Posted by:  UoH

لیژنەی زانستی کۆنفرانسی (سۆشیال میدیا و کلتوری بەکارهێنان) ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٢/١٠/٢٥، بەسەرپەرشتی بەڕێز (پ. د. هێرش رەسوڵ)و بەبەشداری ئەندامانی لیژنە شەشەمین کۆبوونەوەی ئامادەکاری لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەنجامدا.
لەکۆبونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر دواهەمین ڕەوشی زانستی و میکانیزمەکانی وەرگرتن و گەڕاندنەوە و بڵاوکردنەوەی توێژینەوە زانستیەکان، دۆخی زانستی و کارگێڕی کۆنفڕانس بە وردی تاوتوێ کرا.
کۆنفرانسی(سۆشیال میدیاو کلتوری بەکارهێنان) یەکێکە لە چالاکییە ئەکادیمییە زانستییەکانی بەشی راگەیاندنی کۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەکانی زانکۆی هەڵەبجە، هەوڵێکە بۆ بەرەوپێشبردنی توێژینەوە و ڕەوتی زانستیی میدیا لە کوردستانداو، گەیشتنە بە ڕاسپاردە و دەرەنجامی نوێ لە بواری میدیادا، ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی بەکارهێنانی میدیایە لە ڕێی توێژینەوەی زانستییەوە. بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی میدیایی و کەمکردنەوەی دەرهاویشتە نەرێنییەکانی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایتییەکان.
کۆنفڕانس لەڕێکەوتی ٢٠٢٢/١١/١٥ لە زانکۆی هەڵەبجە ئەنجامدەدەرێت و تیایدا ١٩ توێژینەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی پێشکەشدەکرێت.
لیژنەی زانستی کۆنفرانس پێکهاتوون لە ١٢ مامۆستای زانکۆ لەسەر ئاستی کوردستان و دەرەوە دیایکراون لە هەریەکە لە زانکۆکانی (هەڵەبجە، سلێمانی، پۆلیتەکنیکی سلێمانی، زانکۆی سەڵاحەدین) و سێ زانکۆی نێودەوڵەتی ( میدڵسێکس، کۆڤێنتری، تاران) لە خۆ دەگرێت.

chevron-down