سه‌نته‌ری زمان و پێداگۆجی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه خولی دووهەمی پێداگۆجی ده‌ستپێكرد. خولەکە بۆماوەی شەش مانگ بەردەوام دەبێت و پێک دێت لە شەش مۆدیۆل، مۆدیولی یه‌كه‌می خوله‌كه بریتیدەبێت لە مۆدیولی( ICT) کە تێیدا بەشداربووان ئاشنا دەکرێن بە شێواز و ته‌كنیكه نوێیه‌كان و به‌كارهێنانیان له پرۆسه‌ی وانە ووتنەوه‌دا.
خولەکە لە١٢-١٠-٢٠٢٢ دەستیپێکردوەو بەشێکەله پێداویستیه‌كانی تەواوکردنی خوێندن بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا بەمەبەستی وەرگرتنی نازناوی زانستی.