Published at: 09-10-2022

وۆرکشپێکی ناوخۆیی دەربارەی (سیاسەتی بەریتانیا بەرامبەر بە حکومەتی ولایەتی موسڵ ١٩١٦-١٩٢٦) ئەنجامدرا

Posted by:  UoH

بەشی مێژووی کۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەکانی زانکۆی هەڵەبجە،بەناونیشانی(سیاسەتی بەریتانیا بەرامبەر بەحکومەتی ولایەتی موسڵ ١٩١٦-١٩٢٦)وۆرکشۆپێکی ناوخۆیی ئەنجامدا.
وۆرکشۆپەکە بەئامادەبونی بەڕێزان؛وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم، پارێزگارو قائیمقامی هەڵەبجەو ژمارەیەک لەبەڕێوەبەری فەرمانگەحکومیەکان و بەرپرس و نوێنەری حزب و ڕێکخراوەکان و ڕۆشنبیرانی هەڵەبجە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٩-١٠-٢٠٢٢ لەکتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
دەستپێکی وۆرکشۆپ بەوتاری بەخێرهاتن لەلایەن بەڕێز سەرۆکی زانکۆ(پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا) دەستپێکرد کەسەرەڕای بەخێرهێنانی میوانان ئاماژەی بەوەکرد وۆرکشۆپ کەتایبەتە بەکتێبی(سیاسەتی بەریتانیا بەرامبەر بەحکومەتی ولایەتی موسڵ ١٩١٦-١٩٢٦) لەلایەن (پ.ی.د. ڕەنجدەر محمد عزیز) نوسراوە گرنگی خۆیی هەیە مامۆستایەکی زانکۆ کتێبێک بنوسێت لەبەرئەوەی بەرهەمەکە ئەکادیمیەو دەبێت بەسەرچاوەیەکی گرنگی زانستی. ووتیشی: پاڵپشتی هەموو بەرهەمێکی ئەکادیمی دەکەین کەخزمەت بەئەکادیمیابکات.
پاشان وەرگێڕی کتێبەکە بەڕێز(م.عەتا قەرداخی)لەماوەی(١٥)خولەکدا باسی لەهۆکاری وەرگێڕانی کتێبەکەو نرخ و بایەخی کتێبەکەی خستەڕوو، هەروەک ئاماژەی بەوەدا لەبەرسەرقاڵی بەکۆکردنەوەی بەڵگەکانی پەیوەندیداربەکورد بەگرنگی زانیوە ئەم کتێبە بکاتەوە بەکوردی بەوپێیەی ژمارەیەکی زۆر دۆکیۆمێنت لەخۆدەگرێت. ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا سەدەیەک بەسەر شۆڕشەکانی کوردداتێدەپەڕێت و نەتوانراوە دۆکیۆمێنتەکان کۆبکرێتەوە، بەپێویستیزانی بەشی مێژووی زانکۆکانی کوردستان هەنگاوی جدیتربنێن لەم بوارەدا. قەرەداخی وتیشی: ئەم کتێبە گرنگە هەمووان و بەتایبەتیتر ئەوانەی پەیوەندیدار بەمێژوو بیخوێننەوە چونکە بەڵگەنامەی زۆر گرنگی تێدایە.
نوسەری کتێبەکە بەڕێز(پ.ی.د.ڕەنجدەر محمد)هێمای بەوەکرد کتێبەکەی تێزی دکتۆرابووەو بەئینگلیزی نوسیویەتی وەک بشێک لەپێداویستیەکانی تەواوکردنی خوێندنی دکتۆرا، ڕوونکردنەوەشیدا لەسەر بەش و ناوەڕۆکی کتێبەکەو وتیشی: لەم نوسینەدا هەوڵمداوە ئەوهۆکارانە باسبکەم کەنوسەرەکانیتر باسیان نەکردووەو پەییان پێنەبردووە.
لەکۆتاییدا میوانانی ئامادەبوو چەندین ڕاوسەرنجیان لەسەر بارودۆخی سەردەمی شۆڕشی کورد لەنێوان ساڵانی کۆتایی دەسەڵاتدارێتی عوسمانی و درووستبونی دەوڵەتی عێراق خستەڕوو.
کتێبی(سیاسەتی بەریتانیا بەرامبەر بەحکومەتی ولایەتی موسڵ ١٩١٦-١٩٢٦) تێزی دکتۆرایەو وەک بەشێک لەپێداویستیەکانی تەواوکردنی خوێندن لەلایەن(پ.ی.د.ڕەنجدەر محمد عزیز) لەساڵی ٢٠١٨ بەزمانی ئینگلیزی پێشکەش بەسکوڵی مێژوو، زانستی سیاسی و پەیوەندیەنێودەوڵەتیەکانی زانکۆی لیستەر کراوە، کتێبەکە ٢٦٨ لاپەڕەیەو دابەشبووە بەسەر شەش بەشداو لەساڵی ٢٠٢٢، کراوە بەکوردی لەلایەن نوسەرو وەرگێڕ(عەتاقەرەداخی)یەوە.

IMG_20221009_160102_145IMG_20221009_155948_289IMG_20221009_155959_200IMG_20221009_160003_412

chevron-down