Published at: 08-03-2022

لە ڕۆژی ٨ی مارسدا خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشرێتە مامۆستاو فەرمانبەرانی زانکۆی هەڵەبجە

Posted by:  UoH

بە ئامادەبوونی بەڕێز پرۆفیسۆر د. مهاباد کامل عبدللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و م.بەختیار لێپرسراوی کۆمیتەی ڕێکخستنی زانکۆو پەیمانگان و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆو ڕاگرو مامۆستایان و فەرمانبەران،بە بۆنەی ڕۆژی ٨ی مارسەوە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش کرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی مارسی ٢٠٢٢ لە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ، بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی زانکۆی هەڵەبج بە هەمئاهەنگی نوێنەرایەتی خۆێندکارانی زانکۆ،بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان خەڵاتی ڕێزلێنانیان بەخشییە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی ژن لە زانکۆی هەڵەبجە ،وەک ڕێزێک لە پای خزمەتکردنیان لە بواری زانست و ئەرک و ماندوبونیان لە بەڕێوەبردنی زانکۆدا

chevron-down