Published at: 23-01-2020

هونەرمەندی گەورە مەزهەری خالقی و حاكم رزگار سه‌ردانى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كه‌ن

Posted by:  UoH

٢٣/١/٢٠٢٠ دەزگای شەهیدان و ڕێکخراوی سۆزی شەهیدان سەردانی زانکۆی هەڵەبجەیان کرد.
هەردوو كەسایەتی دیاری كوردستان هونەرمەندی گەورە مەزهەری خالقی و حاكم رزگار محەمەد ئەمین، لەگەڵ رێكخراوی سۆزی شەهیدان سەردانی زانكۆی هەڵەبجەیان كرد، لەلایەن سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە پیشوازی گەرمیان لێكرا.

رێكخراوی سۆزی شەهیدان لەگەڵ هەردوو كەسایەتی دیاری كورد مەزهەری خالقی و حاكم رزگار و هەروەها میقداد بەهادین لێپرسراوی مەكتەبی شەهیدان سەردانی زانكۆی هەڵەبجەیان كرد.

میوانەكان و لەلایەن د.مهاباد كامل عەبدوڵا، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە و هەردوو یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ د. رەنجدەر محەمەد عەزیز، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی بۆ كاروباری خوێندكاران و د. ئیدریس ، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێری و دارایی، ژمارەیەك لەمامۆستایان پێشوازی لێكرا.

پاشانیش خەلاتی رێزلێنان لەلایەن رێكخراوی سۆزی شەهیدانەوە بەخشرایە سەرۆكی زانكۆ و یاریدەده‌رانی سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە.
هونەرمەند مەزهەری خالقی، تەمەنێكی زۆر خزمەتی هونەری كوردی كردووە، هەروەها حاكم رزگار محەمەد ئەمین یەكێك بوو لەو دادوەرانی كە دادگایی سەدامی كردووە

chevron-down