Published at: 25-09-2022

سەرۆکی زانکۆ بەشداری لەکۆنفرانسی (بەهێزکردنی سەروەری یاسا لە ناو دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا)دا دەکات

Posted by:  UoH

سەرۆکی زانکۆ:بە خۆشحاڵیەوە بەپێی راپۆرتی ئەم رێکخراوە زانکۆی هەڵەبجە زۆرترین ڕێژەی ژنان بەشدارن لە پۆستە ئیدارییەکاندا.
ڕۆژی شەممە ٢٠٢٢/٩/٢٤،لە شاری هەولێر بەڕێز پ.د.مهاباد کامل عبدللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەشداری کرد لە
کۆنفرانسی ( بەهێزکردنی سەروەری یاسا لە ناو دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا ).
کۆنفرانسەکە بەئامادەبونی بەشێک لە سەرۆکی زانکۆکان و سەرۆک بەش و مامۆستایانی زانکۆ لەلایەن ڕێکخراوی چاوی زانکۆ بە پاڵپشتی سندوقی نیشتیمانی ئەمریکی بۆ دیموکراسی رێکخرابوو .
بەڕێز سەرۆکی زانکۆ وەک پانێلستێک بەشداربوو،ئاماژەی بە ڕێژەی ژنان لە ناوەندەکانی خوێندنی باڵاو ڕێژەی وەرگرتنی پۆستە ئیداریەکان لە لایەن ژنانەوە لە زانکۆی هەڵەبجە کرد،هەروەها ووتی بە خۆشحالیەوە بەپێی ڕاپۆرتی ئەم ڕێکخراوە زانکۆی هەڵەبجە زۆرترین ڕێژەی ژنان بەشدارن لە پۆستە ئیدارییەکاندا.
لە کۆنفرانسەکەدا ئاماژە بە چۆنیەتی پڕکردنەوەی پۆستەکان کرا لە زانکۆکان و زۆر پۆست پڕکراوەتەوە کە ڕێنمایی و پسپۆری نیە یان زۆر لە ڕاگر و پۆستەکانی تر کاتی تەواو بووە.

chevron-down