بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆمان پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن لە سەرجەم خوێندکارانی خۆشەویست و ئازیز دەکات
لەبەر ڕۆشنای بڕیاری ئەنجومەنی زانکۆمان کە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٩/٢٦ وەک دەستپێکی خوێندنی ئەم ساڵی زانستی دیاری کردووە.
خوێندکارانی خۆشەویست ئاگاداردەکەینەوە لە ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی٢٠٢٢/٩/٢٦ دەست دەکرێت بە دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکانی کوڕان و کچانی زانکۆمان بەهەمان مەرج و ڕێنمایی ساڵی ڕابردوو بەم شێوەیەی لای خوارەوە:
٭ لەڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٩/٢٦ ، خوێندکارانی کۆلێجەکانی (زانستە مرۆڤایەتیەکان، پەروەردەی بنەڕەت)، بەشەناوخۆییان پێدەدرێت.
* لەڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٩/٢٧ ، خوێندکارانی کۆلێجەکانی (پەروەردەی وەرزشی و زانستە جەستەییەكان، یاسا و کارگێڕی، زانست، بەشی ئەندازیاری شارستانی) بەشی ناوخۆییان پێدەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان