Published at: 16-10-2019

زانكۆی هەڵەبجە سییمپۆزیۆمی بەیاسایی كردنی ئاشتی ئەنجام دەدات

Posted by:  UoH

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 2019 / 10 / 16 لە هۆڵی د. مصطفی زەڵمی كۆلیژی زانستە مرۆڤایەتیەكان / زانكۆی هەڵەبجە و ڕیكخراوی WHPL كۆریای باشور سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتی بەیاسایی كردنی ئاشتی ، چەند هەنگاوێك بەرەو ئاشتیەكی كارای بەردەوام لە عێراقدا ئەنجام درا.

بە ئامادەبونی پ.ی.د. مهاباد كامل عبداللە سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجەو یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ و ڕاگری كۆلێژی زانست و ڕاگری كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەكانی زانكۆی هەڵەبجە و مامۆستایان و سەرجە م یەكە ئیداری و حكومیەكانی پارێزگای هەڵەبجە و نوێنەری سەرجەم ئایینەكانی ( ئیسلام ، كاكەیی ، یەزیدی ، بوزی) و نوێنەری ڕێكخراوی CTP ئەمریكی و نوێنەری ڕێكخراوی WHPL كۆریای باشور سیمپۆزیەمەكە بەڕێوەچوو .

سیمپۆزیۆمەكە لەڕێی سكایپ و وەرگێڕانی بۆسەر زمانی ئینگلیزی ڕاستەوخۆ گوازراوەيەوە بۆ بەشداربووان لە كۆریای باشور.

سەرەتای سیمپۆزیۆمەكە بە چەند دەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی شە هیدان دەستی پێكرد و ووتاری بەخێرهاتن لەلایەن پ.ی.د.نەریمان عبداللە علی ڕاگری كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەكان خوێندرایەوە و بەخێرهاتنی ئامادەبووانی كردو

پاشان پ.ی.د. مهاباد كامل عبداللە سەرۆكی زانكۆ وتارێكی پێشكەش كردو ووتی بەداخەوەم كەمانشێتی ڕۆژنامەكانمان ڕۆژانە باسی جەنگ و كوشتن و داگیركردنە ، هەمیشە دوژمنانمان بژاردەی جەنگ تاقی دەكەنەوە كە ئێمە دژی دەوەستین و ئامانجمان بڵاوكردنەوەی ئاشتی و سەقامگیری هاوسەنگیە ، واتە نابێت جیاوازی لە دین و نەتەوەو ڕەگەز هەبێت و دژی دەوەستین ، وە هیوای خواست كە هەموومان پێكەوە بین و خاڵێك كۆمان بكاتەوە كە مرۆڤین .

دواتر ئارام علی مجید نوێنەری ڕێكخراوی ئاشتی WHPL وتاری ڕیكخراوەكەی خوێندەوەو باسی لە كارو چالاكیەكانی ڕێكخراوەكە كرد لەگەڵ زانکۆی هەڵەبجەو زانکۆکانی کوردستان. هەوڵيشدراوە ئەم پرۆگرامە بخریتەبواری پەروەردەو فێركردن بۆئەوەی نەوەی داهاتوو دژی جەنگ بوەستن.

هەروەها پانێلێك لەلایەن پ.ی.د. هاشم عمر بەڕێوەچوو بەمیوانداری هەریەک لەبەڕێزان (د.ڕێبوار كەریم – نوێنەری پەرلەمانی عێراق ، د. لوقمان وەردی – نوێنەری پەرلەمانی كوردستان ، م.مەریوان نەقشبەندی – نوێنەری وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ، م. ئارەزوو ڕەشید – سەرۆك بەشی زمانی ئینگلیزی -زانكۆی كۆیە – Peace education ) پێشكەشكرا .

لەكۆتاییدا خەڵاتی ڕێزلێنان لەلایەن ڕاگری كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەكانی زانكۆی هەڵەبجە بەخشرا بە بەڕێوەبەرو بەشداربووانی پانێڵەكە.

chevron-down