Published at: 21-09-2022

وەفدێکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان لە ئەنجومەنی وەزیران سەردانی زانکۆی هەڵەبجە دەکەن

Posted by:  UoH

بەمەبەستی هاوکاری و ئەنجامدانی کاری پێکەوەیی، وەفدێکی فەرمانگەی ڕێکخراوەناحکومیەکان لەئەنجومەنی وەزیران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢١-٩-٢٠٢٢، سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجەیان کرد.
لەلایەن بەڕێزان (پ.ی.د.سیروان حامد احمد-یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری کارگێڕی و دارایی، پ.ی.د.ڕەنجدەر محمد عزیز- یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری خوێندکاران،پ.ی.د.سەرکێو سلاح-ڕاگری کۆلێجی زانست) پێشوازیان لێکرا.
بەڕێز(بەرزان اکرم مەنتک)سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوەناحکومیەکان لەئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەکرد چیان لەتوانادابێت بۆ زانکۆی هەڵەبجە ئەنجامی دەدەن و هەڵەبجە بەشاری خۆیان دەزانن و کەمتەرخەم نابن بەرامبەر بەقووربانیدانی هەڵەبجە. یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆو بەڕێز ڕاگری کۆلێجی زانست باسیان لەگرنگی زانکۆی هەڵەبجە کرد بۆ هاووڵاتیانی هەڵەبجە لەڕووی ئابووریی و ڕۆشنبیری و بۆ وەفدی میوانیان ڕوونکردەوە یەکێک لەو ئەرکەقورسانەی لەسەر شانیانە کردنەوەی کۆلێجی پزیشکیە، بەڵام پێویستیان بەهاوکاری و هەماهەنگی زیاتر هەیە بۆ دابینکردنی پێویستی کۆلێجەکە. سووپاسی فەرمانگەی ڕێکخراوەناحوکمیەکان و بەتایبەت نوێنەرایەتی ئەوفەرمانگەیەیان کرد لەهەڵەبجە کەخەمخۆرو هاوکارن بۆ خزمەتکردنی بە زانکۆ.

chevron-down