Published at: 20-09-2022

بەڕێوەبەرى ئەمریکان کۆرنەرى سلێمانى سەردانى زانکۆى هەڵەبجەى کرد

Posted by:  UoH

ئەمڕۆ ٢٠ى ٩ى ٢٠٢٢ (هاوبیر حەمە عەلى عەبدوڵڵا) بەڕێوەبەرى ئەمریکان کۆرنەرى سلێمانى سەردانى زانکۆى هەڵەبجەى کردو لەلایەن (پ.د.مهاباد کامل عبدالله) سەرۆکى زانکۆوە پێشوازیی لێکرا.

مەبەست لە سەردانەکەى بەڕێوەبەرى ئەمریکان کۆرنەرى سلێمانى بۆ زانکۆى هەڵەبجە ئەنجامدانى کاروچالاکى هاوبەش بوو لە نێوان هەردوولادا.

هەروەک لە وتەیەکیشیدا هاوبیر حەمە عەلى ئاماژەى بەوەکرد سەردانى دیکەیان بۆ زانکۆى هەڵەبجە بەردەوام دەبێت و تاوەکو پێکەوە بتوانن کارو چالاکى هاوبەش لە داهاتوودا ئەنجامبدەن.

لەو دیدارەدا هەریەک لە (پ.د.دانا عبدالله طاهر) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵاو (پ.ی.د. سیروان حامد احمد) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و دارایی بەوەکالەت و (م.شوان نورى) بەڕێوەبەرى کتێبخانەى ناوەندى زانکۆى هەڵەبجە ئامادەبوون.

chevron-down