Published at: 19-09-2022

ڕاگەیاندنەکانی ئەردەن بەگرنگیەوە باس لەڕێککەوتننامەی نێوان زانکۆکانی ( هەڵەبجەو البترا) دەکەن

Posted by:  UoH

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئەردەن بەگرنکیەوە ئاماژە بەڕێککەوتننامەی نێوان هەردوو زانکۆی (هەڵەبجە لەکوردستانی عیراق و زانکۆی البترا لەئەردەن) دەکەن و ئاماژە بەبەهای هاوکاری ودەسکەوتە ئەکادیمی و ڕۆشنبیریەکانی ڕێککەوتنەکەدەکەن و بەهۆکارێکی گرنگی گەشەپێدانی پڕۆسەی فێربوون و توێژینەوەی هاوبەش وڕێکخستن وگەشەپێدانی چالاکیە ئەکادیمی و مەیدانیە هاوبەشەکان ناویدەبەن وەک ئەنجامدان و ئاڵوگۆڕی (کۆنفرانس و زنجیرە چالاکی و لێکۆڵینەوەو کۆڕو محازەرات و ئاڵوگۆڕی توێژینەوەو دەستەی وانەوتنەوەو خوێندکاران و ئاڵوگۆڕی ڕاوێژکاری)
ڕۆژی ٢٠٢٢/٩/١٨ بەڕێز (پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە لە وڵاتی ئەردەن لەگەڵ بەڕێز (د.رامی عبدلرحیم) سەرۆکی زانکۆی البترا لەئەردەن ڕێککەوتنی هاریکاری و ئەکادیمی ئیمزاکرد.

صوت عمان

شباب و جامعات

تقرير اتفاقية حلبجة

chevron-down