Published at: 18-09-2022

زانکۆی هەڵەبجە و زانکۆی البترا ڕێککەوتنی هاریکاری و ئەکادیمی و کەلتوری لە نێوانیان ئیمزا کرد

Posted by:  UoH

بەڕێز پ.د.مهاباد کامل عبدللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە ڕێککەوتنی هاریکاری و ئەکادیمی و کەلتوری لە نێوان زانکۆی هەڵەبجەو زانکۆی البترا ئیمزا کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢/٩/١٨،لە نوسینگەی خۆی بەڕێز د.ڕامی عبدالرحیم سەرۆکی زانکۆی البترا پێشوازی لە بەڕێز پ.د.مهاباد کامل عبدللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە کرد.
لە دیدارێکدا سەرۆکی زانکۆی البترا کورتە باسێکی لە سەر زانکۆی البترا و پسپۆڕیەکانی بۆ وەفدی میوان باسکرد، هەروەها باسی دەستکەوتەکان و سەرکەوتنەکانی لە ئاستی نێودەوڵەتی باسکرد.
پاشان ئیمزاکردنی ڕەککەوتننامەکە بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆی البترا ئیمزا کرا،ئەم ڕێککەوتنە بۆ پەرەپێدانی پرۆسەی فێرکردن و توێژینەوەی هاوبەش لەخۆدەگرێت،هەروەها ڕێکخستنی چالاکی ئەکادیمی هاوبەش و ئەنجامدانی ڕێکخستنی کۆنگرەو وۆرکشۆپ و خولی زانستی و کەلتوری لە خۆدەگرێت.

chevron-down