Published at: 18-09-2022

زانکۆی هەڵەبجە و زانکۆی ئەردەن ئامادەکاری بۆ ڕێککەوتنی لێکتێگەشتنی نێوانیان دەکەن

Posted by:  UoH

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٩/١٨، بەڕێز پ.د.مهاباد کامل عبدللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە، بەمەبەستی پەیوەندی لەگەل زانکۆکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، سەردانی زانکۆی ئەردەنی کرد.
لە دیدارێکدا لەگەڵ بەرێز نذیر عبیدات سەرۆکی زانکۆی ئەردەن باسی چەندین تەوەری زانستی و ئەکادیمی کراو هەردوولا بەڵێنیاندا ئامادەکاری بکەن بۆ رێککەوتنامەی لێکتێگەشتنی زانستی و ئەکادیمی لە نێوان هەردوو زانکۆ،شایەنی باسە زانکۆی ئەردەن بە زانکۆی (دایک)     دەناسرێت لە پایتەختی وڵاتی ئەردەن

chevron-down