Published at: 18-09-2022

لە زانکۆی هەڵەبجە فۆرمی زانکۆلاین پڕدەکرێتەوە

Posted by:  UoH

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی 18-09-2022مەڵبەندی ڕاوێژکاری زانکۆی هەڵەبجە پێشوازی لەگشت ئەو دەرچووانەی شەشەمی ئامادەیی کرد، کە دەیانەوێت فۆڕمی زانکۆلاین، پڕبکەنەوە،ئامانج لەم ئەرکەش وەک پێشتر وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم    ڕایگەیاندبوو ئەم مەڵبەندانەی زانکۆ حکومیەکان، راستەڕێی دروستن، کە بێ بەرامبەر، کار بۆ خوێندکاران ڕایی دەکەن
.مەڵبەندی ڕاوێژکاری زانکۆمان وەک هاوکاریەک ڕۆژانە فۆڕمی زانکۆلاین بۆگشت دەرچووان پڕدەکاتەوەو ستافێکی شارەزا ئەم ئەرکە لەئەستۆدەگرن و پێشوازی لە خوێندکاران دەکات و تا ماوەی (10) رۆژی تر بەردەوام دەبێت

chevron-down