Published at: 31-03-2022

دووەمین فێستیڤاڵی زانستی و کلتوری زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوەچوو

Posted by:  UoH

بە چاودێری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بە سەرپەرشتی سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە دووەمین فێستیڤاڵی زانستی و کلتوری زانکۆی هەڵەبجە بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣١ی ٣ی ٢٠٢٢ ، لە کەمپی زانکۆ بە ئامادەبوونی بەڕێزان؛ وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و پارێزگاری هەڵەبجەو قائیمقام و سەرۆکی شارەوانی بەڕێوەبەری پۆلیس و چەندین بەرپرسی حکومی و حزبی و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و چین و توێژەجیاوازەکان، دووەمین فێستیڤاڵی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
سەرەتا فێستیڤاڵ بەدەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد، پاشان بەڕێز سەرۆکی زانکۆ (پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا) لەوتەیەکدا بەخێرهاتنی وەزیری خوێندنی باڵاو وەفدی هاوڕێی، پارێزگارو لێپرسراوانی حوکمی و حزبی و میوانان کرد، لەوتەکەیدا سەرۆکی زانکۆ هەموانی بەخاوەن ماڵ داناو ڕایگەیاند” ئەم فێستیڤاڵە چەندین ڕەهەندی جیاوازو هەمەچەشن لەخۆ دەگرێت، ئەوەش جارێکیتر بەها بەخشینەوەیە بەهەموو ڕەنگەکان، کە پێویستە فەلسەفەی بنچینەیی زانکۆی لەسەر دابمەزرێت”
سەرۆکی زانکۆ وتیشی: بەئەنجامدانی ئەم چالاکیانە دەمانەوێت بڵێین منداڵ و ڕۆڵەکانمان (خوێندکاران) تەنها لەناو هۆڵەکاندا قەتیس نەکراون، بەڵکو لە چالاکی و کایە جیاوازەکان بەشدارن. ئاماژەی بەوەشدا شاری هەڵەبجە ڕەگێکی کلتوری و ڕۆشنبیری قوڵی هەیەو نمونە زیندووەکانی شارەکەش سەلمێنەری ئەو ڕاستیەن.
سەرۆکی زانکۆ سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجەو یانەی سیاوچەمانەو هاوکاران و لیژنەی ئامادەکاری فێستیڤاڵیکرد کە هەماهەنگبوون لە ئەنجامدانی فێستیڤاڵەکەدا سەرەڕای کەمی توانای دارایی بۆ ئەنجامدانی.
پاشان بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی (د.ئارام محمد قادر) لەوتەیەکدا تیشکی خستەسەر
دەوڵەمەندی کلتور بەتایبەت ئەدەبیاتی هەڵەبجەو ووتی”
دوور ناڕۆین، لەبێسارانیەوە دەستپێدەکەین و
وەک پێویست ئاوڕمان لە کلتوری دەوڵەمەندی خۆمان نەداوەتەوە” وەزیری خوێندنی باڵا شیعرەکانی شاعیری بە شیعری شاعیران ڕامبۆو ڤیکتۆر هۆگۆ
بەراووردکردو وتیشی بێسارانی باوکی ڕێبازی ڕۆمانسیزمی ئەدەبە” ، لەدرێژەی وتارەکەیدا د.ئارام محمد قادر، ئاماژەی بەچەندین شاعیری دیکەی ناوچەی هەڵەبجە کرد وەک (نالی، احمد موختارجاف، گۆران)، ناوبراو ڕوونیشیکردەوە پێداچونەوەیتر بە ئەدەبی شاعیران ئەرکی زانکۆو ڕۆشنبیریەو بەپێویستیزانی توێژەرانی زانکۆی هەڵەبجە بەووردی کاری لەسەربکەن و ئاماژەیکرد بەوەی ئەرکی زانکۆی هەڵەبجە جیاوازە لە ئەرکی زانکۆکانی تر لەم ڕوەوە.
وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی باسی پێکەوەژیان و دەوڵەمەندی کلتوری ناوچەکە کردو ووتی” لەبواری ئایینی، یارسان و خانەقاکان ڕۆڵیان لەپێشخستنی کۆمەڵگە هەبووە، کلتورمان کلتوری ئاشتی و پێکەوەژیانە،
شێخانی نەقشبەندی تا دەگات بە د.مستەفا زەڵمی لە
هەڵەبجە لەبوارە جیاوازەکانا ڕۆڵی گەورەو پێشەنگیان هەبووە”، د.ئارام باسی لەوەشکرد هەڵەبجە مێژوویەکی دەوڵەمەندی هەیەو ڕژێمی بەعس زەندەقی لە زیندووێتی بوارە جیاوازەکانی هەڵەبجە چوبوو، بۆیە هەوڵی لەناوبردنی دەداو ئەوەش هۆکاری شەهیدکردنی پێنج هەزار پەپولەی ئەو شارەبوو.
لەکۆتایی وتەکانیدا د.ئارام محمد قادر بەڵێنیدا هاوکارو پشتیوانی تەواوی زانکۆی هەڵەبجە بێت”
وەزارەت بەڵێن بە شەهیدانی هەڵەبجە دەدات و هەموو هەوڵێک بۆ پشتگیریکردنی دەدات بۆ خزمەتکردن،
پشتیوانی زانکۆ دەکەین بۆ چارەسەری کەموکورتیەکان و خۆم بەخزمەتکاری هەڵەبجەدەزانم”.
دواتر لەلایەن گرووپی میوزیکی هەڵەبجەو بەدەنگی هونەرمەند (پێشڕەو هەورامی) دوو گۆرانی پێشکەش بەئامادەبووان کرا، پاشان چالاکیە زانستی و کلتوریەکان بەسەرکرانەوە، کە بریتیبوون لە:-
٭کارو چالاکیەکانی کۆلێجی پەروەردەی شارەزوور
٭کارو چالاکیەکانی بەشی فیزیا
٭کارو چالاکیەکانی بەشی کۆمپیوتەر
٭کارو چالاکیەکانی کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە مرۆڤایەتیەکان
٭کارو چالاکیەکانیەشی جوگرافیا
٭کارو چالاکیەکانی بەشی مێژوو
٭کارو چالاکیەکانی بەشی ئەندازیاری
٭کارو چالاکیەکانی بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی
٭کارو چالاکیەکانی بەشی زانستەکۆمەڵایەتیەکان
دوای نیوەڕۆش چالاکیەکان بەپێشکەشکردنی چەندین گۆرانی و هەڵپەڕکێ لەلایەن هونەرمەندانی میللی و گروپی هەڵپەڕکێ چالاکیەکان کۆتاییهات.

received_1112188226014488

received_640884207100554 received_1611711582528845 received_656093349015416 received_4852550898176165 received_1312729029194416 received_1417879528643131

received_516554953523760 received_1150734225677306 received_690193345728232 received_540993687398583

chevron-down