Published at: 14-09-2022

زانکۆی هەڵەبجە بەشدار دەبێت لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ICET

Posted by:  UoH

زانکۆی هەڵەبجە بەشدار دەبێت لە دووهەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ICET 2022 وەک Supporting Partner کە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت لە ٨ – ٩ی ئایار.
کۆنفڕانسەکە بە گشتی لە بواری پەروەردەدایە بە ناونیشانی (بەهێزکردنی خویندنگاکان بە ئامادەکردنی خوێندکاران بۆ توانایی ڕاستەقینە لە ژیاندا) – Empowering Schools in Preparing Students with Real Life Skills
لە کۆنفڕانسەکەدا ٣٤ قسەکەری نێودەوڵەتی و ناوخۆیی بەشدار ئەبن لە چەندین شارو وڵاتی جیاوازەوە و دەستەی ڕێکخەرانی چەند دامەزراوەیەکی ناسراوی نیودەوڵەتین وەک ستێرلینگ سکوڵز و دەزگای چاپی زانکۆی کامبریج و ئەکادمیای مامۆستایانی بەریتانی و سیتی گیلدس.
خوێندکاران و مامۆستایانی ئازیزمان دەتوانن لەم لینکەی خوارەوە فۆڕمی بەشداری کردن پڕبکەنەوە:
https://icet.stirlingschools.co.uk/participant-registration-form-2022/
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر کۆنفڕانسەکە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
https://icet.stirlingschools.co.uk/

chevron-down