Published at: 16-03-2022

زانکۆی پێزا لە ووڵاتی ئیتاڵیا ڕێز لە قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەگرێت

Posted by:  UoH

زانکۆی پێزا لە وڵاتی ئیتاڵیا وەک رێزێک بۆ قوربانیانی کیمیا بارانی هەڵەبجە لەساتی روودانی کارەساتی کمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە ساتێک بە بێ دەنگی دەوەستن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٣/١٦ لە زانکۆی پێزا سەرجەم ئامادەبووانی وۆرکشۆپی ئەپرەیزی نێودەوڵەتی چەند ساتێک هەمووان بەپێوە وەستان و ڤیدیۆیەکی ساتی رووداوی کیمیا بارانکردنی بۆ ئامادەبووان نمایش کرا.

دواتر بەڕێز پ.د.مهاباد کامل عبدللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە لە وتەیەکدا باسی لە قوربانیانی کارەساتەکە کرد کە چۆن کیمیابارانی شارەکە ژیانی وەستاندووە و پێنج هەزار رۆح بونە قوربانیی بەڵام لە ئێستادا ئەو ژانە ژیانی ئەکادیمی و زانستی و ژینگەیی و رۆشنبیریی دروستکردوەتەوەو بەئومێدەوە ژیان لەو شارە بەردەوامە ، بێگومان سوپاسی یەکێتی ئەوروپاو ئامادەبوان دەکەین کەلەم رۆژەدا لەگەڵمان هاوسۆز بوون و دەخوازین زانکۆی هەڵەبجە دەرگاکانی بەنێودەوڵەتی بوونی زیاتر بەروودا بکرێتەوە دووبارە سوپاسی هەمووانی کرد.

پاشان بەرێز سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و دلنیایی جۆریی وەزارەتی خوێندنی باڵا د.محمد حسین ئاماژەی بە تاوانی جینۆسایدی هەلەبجە کردوو هیوای خواست چیتر لە دنیای مرۆڤایەتییدا ئەم روداوانە دوبارە نەبنەوە.

chevron-down