Published at: 16-03-2022

کونسوڵی گشتی بەریتانیا سەردانی زانکۆی هەڵەبجە دەکات

Posted by:  UoH

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی ٣ی ٢٠٢٢، لە سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز پرۆفیسۆر د.دانا عبدللە طاهر سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بە وەکالەت بە ئامادەبوونی پ.ی.د.سیروان حامد احمد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و د.ڕەنجدەر محمد عزیز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و ڕاگرانی کۆلێجەکان پێشوازیانكرد لە دەیڤد هەنت كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان و وەفدی یاوەری.
لە دیدارێكدا بەڕێز د.دانا عبدللە بە ناوی زانکۆی هەڵەبجەوە بە گەرمی بەخێرهاتنی بەڕێز کۆنسوڵی گشتی بەریتانیاو وەفدی یاوەری کردو هیوای خواست سەردانەکەیان ببێتە مایەی دروستکردنی هەمئاهەنگی لە نێوان زانکۆی هەڵەبجەو زانکۆکانی وڵاتی بەریتانیا لە بواری زانستی و ئەکادیمیدا،لە بەرامبەردا کونسوڵی بەریتانیا سوپاسی ئەو پێشوازیەی بەڕێزیانی کردو بەڵێنی هەمووجۆرە هاوکارییەکی پێدان بە تایبەتی لە بواری جینۆسایددا.

chevron-down