بالێۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد لە چوارچێوەی هاوکارییەکانی بۆ کەرتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی ئاشناکردنی خوێندکارانی زانکۆکان بە بازاری کار و کارسازی پرۆژەی پەرەپێدانی تواناکانی خوێندکارانی قۆناغی چواری بۆ ٣ لە زانکۆ حکومیەکانی کوردستان ڕاگەیاند کە زانکۆکانی (هەڵەبجە ، گەرمیان ، چەرمۆ) لە خۆ دەگرێت.
پرۆگرامەکە ماوە درێژە و نزیکەی نۆ مانگ درێژە دەکێشیت ، پرۆگرامەکە لە هەر زانکۆیەک ٥٠ خوێندکارا هەڵدەبژێرێت و لە رێگای ترەینین و ۆرکشۆپەوە ئایدیا و فیکرەکانی کارسازیان دەخاتە سەرپێی و هاوکاریان دەبێت تا ببنە خاوەنی کاری خۆیان لە داهاتوودا .
لە ئێستادا پرۆگرامەکە چەند قۆناغێکی بڕیوە ، پرۆگرامەکە لەلایەن رێکخراوی (CIPE) ی ئەمریکیەوە سەرپەرشتی دەکرێت و رێکخراوی (KEDO) ڕاستەوخۆ بە هاوکاری سێنتەری گەشەپێدانی کار(CDC) لەو سێ زانکۆیە جێبەجێی دەکات. لە هەنگاوی یەکەمدا ڕاهێنەرەکان خولی ڕاهێنانیان بۆ کراوەتەوە و لە قۆناغی داهاتووشدا لە ڕێگەی فۆڕمەوە کە بەسەر خوێندکارانی قۆناغی چوارەمدا دابەش دەکرێت پەنجا خوێندکاری بەشدار بوو هەلدەبژێردرێن.