Published at: 15-05-2021

ژمارەیەك لە خوێندکارانی دەرچووی زانکۆی هەڵەبجە تاقیگەیەکی ئەلیکترۆنیان دامەزراند

Posted by:  UoH

وەك وەفایەك بۆ زانکۆو شاری هەڵەبجە، ژمارەیەک خوێندکاری دەرچووی زانکۆی هەڵەبجە تاقیگەیەکی ئەلیکترۆنیان دامەزراندو یەکەم سێ بەرهەمیان بەڕووکاری ناوو لۆگۆی زانکۆی هەڵەبجە نەخشاندووە.
هەردوو خوێندکار ( ئالان محی الدین حسین) دەرچووی بەشی فیزیا لە کۆلێژی زانست وەک دامەزرێنەرو سەرپەرشتیاری تاقیگەکەو ( محمد محمود) دەرچووی بەشی وەرزش لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشیەکان وەک کاری دەنگی هەستاون بەم کارە.
خوێندکار ئالان محی الدین وتی لەبری گلەیکردن لە دانەمەزراندن، هەستاین بەدامەزراندنی تاقیگەیەکی بەرهەمی ئەلیکترۆنی بەهاوکاری چەند خوێندکارێکی هاوڕێی پاش یەک ساڵ لە بەدەستهێنانی بڕوانامەکانیان، یەکێک لە بەرهەمەکانیان دروستکردنی تەقسیمێکی زیرەکە بە زمانەکانی (کوردی،ئینگلیزی،عەرەبی) بە پڕۆگرام ئاسانکاری بۆکراوە بەجۆرێک لەڕێگای مۆبایلەوە پەیوەندی پێوەدەکرێت و کۆنتڕۆڵ دەکرێت، ئاماژەشی بەوەکرد گەشبینن لە داهاتوودا وەک هەر براندێکی جیهانی بەرهەمەکانیان بڵاوبکرێتەوە.
وەک زانکۆی هەڵەبجە سوپاس و ستایشی ئەم خوێندکارانە دەکەین و شانازی دەکەین کە خوێندکارەکانمان سەلماندویانە دەتوانن سوود لە خوێندنەکەیان وەربگرن و بڕوانامەکانیان تەنها بۆ ناو ڕەفەکان نەبێت.

chevron-down