ڕۆژی ٢٠٢٠/٩/١ کاتژمیر ٣:٣٠ دوای نیوەڕۆ یەکەم وانەی کۆرسی ئۆنلاینی (ئەکادیمیای ئامادەکاری پیشەیی) دەستی پێکرد.
کۆرسەکە کۆرسێکی ئۆنلاینە و لەلایەن ڕێکخراوی ئایرێکس بە سپۆنسەری کونسوڵخانەی ئەمریکا لە بەغداد و هەماهەنگی سێنتەرەکانی گەشەپێدان بۆ کار لە هەموو زانکۆکانی عێراق جەبەجێ دەکرێت.
کۆرسەکە ماوەی دوو مانگ دەخایەنێت و وانەکان لە لایەن کەسانی شارەزا و بە تواناوە دەوترێنەوە. لە کۆرسەکەدا وەرگێڕی ڕاستەوخۆ دابینکراوە بۆ زمانەکانی کوردی و عەرەبی.
زانکۆی هەڵەبجە لە ڕێگەی سێنتەری گەشەپیدان بۆ کارەوە پاش بڵاوکردنەوەی فۆرمی بەشداریکردن و ئەنجامدانی چاوپێکەوتن بە شێوەی ئۆنلاین لەگەڵ خوێندکاراندا، لە کۆتاییدا ٢٠ خوێندکاری چالاک هەڵبژێردران بۆ بەشداریکردن لە پڕۆگرامەکەدا.